ئێمە کێین

دەربارەی ئێمە

لە دوای ئەزموونی چەند ساڵەی کارکردنمان لە بواری بازرگانی لە قوماش و چاییدا، بەهۆی هەبوونی بریکارنامەی کۆمپانیا بیانییەکان لە عێراق، کۆمپانیای عەلی سەعید بۆ بازرگانیی گشتی لە ساڵی ٢٠٠٠دا بە ئامانجی پێشکەش کردنی باشترین بەرهەمی دانەوێڵە بە بەکارهێنەران گەشتی بازرگانیی خۆی دەست پێکرد،  تاکو ئێستاش بە شانازییەوە هەنگاوی گەورەی لەو پێناوەدا بڕیووە. 
وەک کۆمپانیای عەلی سەعید، سەرەتا و لە ساڵی ٢٠٠٦دا بە براندی هدهد دەستمان پێکرد و پاش ئەو پێشوازییە گەورەیەی خەڵکی لە براندەکە و  ئەو سەرکەوتنە بێوێنەیەی هدهد بەخۆیەوە بینی، بڕیارماندا بازنەی خزمەتەکانمان بە خەڵکی گەورەتر بکەین، هەر بۆیە براندی (شیفا) و (علی)ـمان ڕاگەیاند. 
بەرهەمەکانمان لە سەرتاسەری عێراقدا داخوازییەکی زۆریان لەسەرە و لە چەند وڵاتێکی ئەوروپیشدا جێ پێی خۆمان وەک کۆمپانیایەکی عێراقی قایم کردووە. 
ئامانج و دیگای کۆمپانیاکە بۆ داهاتوو بریتیە لە بەرەوپێش چوون و زیادکردنی ژمارەی بەرهەمەکانمان. هەروەها لە داهاتوودا خۆمان وەک خاوەن ناوبانگێکی باش دەبینین لە سەرتاسەری جیهاندا.

ئامانجی کۆمپانیاکەمان

تێڕوانینی ئێمە

ئامانجی کۆمپانیا بۆ داهاتوو بریتیە لە بەرەوپێش چوون و زیادکردنی ژمارەی بەرهەمەکانمان، تاکو بتوانین زۆرترین خزمەت بە خەڵکی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتیش بکەین، چونکە ئێمە بازرگانی تەنیا وەک سەرچاوەی داهات نابینین، بەڵکو ڕێگایەکیشە بۆ بەرەوپێشبردن و خزمەتکردن بە ئەوانی دیکە.

براندەکانمان

براندەکانی کۆمپانیای عەلی سەعید

هدهد

برنج، دۆشاو، زەیت، پاقلەمەنی و تایت
برنجی هدهد یەکێکە لە باشترین برنجەکانی وڵاتی هیندستان، کە بە ١١٢١ی سیلا بەسمەتی ناسراوە. دۆشاوی هدهدیش بەرزترین کوالێتیی دۆشاوە کە لە باشترین کارگەکانی ئێرانەوە هاوردە دەکرێت. 

شیفا

بۆ ئەوەی وەک کۆمپانیای عەلی سەعید دەستمان بە تەواوی چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بگات و خزمەتێکی نموونەییان پێشکەش بکەین، هەستاین بە دروستکردنی براندی شیفا کە خۆی لە برنجی شیفا و دۆشاوی شیفادا دەبینێتەوە و ئێستاش بە هەمان شێوەی هدهد لە تەواوی عێراقدا داخوازییەکی کەم وێنەی لەسەرە.

علی

براندی عەلیش بە هەمان شێوە یەکێکی دیکەیە لە براندە ناوازەکانی کۆمپانیای عەلی سەعید کە زیاتر سەرنجی لەسەر باشووری عێراقە و خۆی لە برنج و چادا دەبینێتەوە. ئەو خواستە زۆرەی هاوڵاتیان لەسەر بەرهەمەکانمان هەیانە شایەتییەکی ڕوون دەدات لەسەر کوالێتی و بێوینەیی براندەکانمان.

علی سعید: ئێستا خواردنی ئاژەڵە ماڵییەکان بەردەستە!

جگە لە هەڵبژاردەی بەرفراوانی ماددە خۆراکییە کوالیتی بەرزەکانمان، علی سعید شانازی دەکات کە بریکاری تایبەتی کارۆکرۆک و سەنیمەید، دوو براندی پێشەنگی بواری خۆراکی ئاژەڵە ماڵییەکان لە بازاڕدا. تەندروستی و لایەنی خۆراکی ئاژەڵەکەت گرنگە، هەر بۆیە هاوبەشیمان لەگەڵ باشترین کۆمپانیاکانی ئەو بوارەدا کردووە.

کارۆکرۆک: خۆراکی هاوسەنگ و تەندروست بۆ ئاژەڵە ماڵییەکان

کارۆکرۆک پێکهاتەی کوالیتی بەرز و توێژینەوەی زانستی بەکاردەهێنێت بۆ دڵنیابوون لە خۆراکی گونجاو بۆ ژیانێکی تەندروست. ئەوان بژاردەی جۆراوجۆری خواردنی سەگ و پشیلە پێشکەش دەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییە تایبەتەکانی ئاژەڵە ماڵیەکان لە هەموو قۆناغەکانی تەمەنیاندا.

- خواردنی سەگی کارۆکرۆک:

کارۆکرۆک ئۆرجیناڵ:

: خۆراکی سەگی وشکی تەواو گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی سەگ لە هەر تەمەنێکدا بێت، بە تایبەت دروستکراوە بۆ پارێزگاری لە تەندروستی خۆراکی سەگەکان

کارۆکرۆک سوپێریەر:

بە شێوەیەکی تایبەت بۆ سەگی پێگەیشتوو دروستکراوە کە پێویستی بە وزەی زیاترە، پرۆتین و چەوری کوالیتی بەرزی تێدایە بۆ وزەی بەردەوام

کارۆکرۆک بۆ بەچکەی سەگەکان:

ماددەی خۆراکی بەسودی تێدایە بۆ تەندروستی و بەرگری لەشی بەچکەی سەگ

- خواردنی پشیلەی کارۆکرۆک:

کارۆکرۆکی پشیلەی تەواو:

خۆراکێکی وشک و هاوسەنگە بۆ پشیلە و بۆ هەموو تەمەنێک گونجاوە

کارۆکرۆکی بەچکە پشیلە:

بە تایبەتی دروستکراوە بۆ پشتگیریکردن لە گەشە و تەندروستی بەچکە پشیلە، ڤیتامین و ماددەی کانزایی باشی تێدایە بۆ گەشەی ئێسک و ماسولکە

- سەنیمەید: خۆراکی تایبەت بۆ تەندروستییەکی باش

سەنیمەید تایبەتە بە دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییەکانی ئاژەڵە ماڵییەکان، لەگەڵ پێکهاتەی تایبەتمەند بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەندروستییەکانیان. بە ئەزموونی ساڵانێک لە بەرهەمهێنانی خۆراکی ئاژەڵان، سەنیمەید کۆمەڵێک بژاردەی خۆراکی پێشکەش دەکات کە تایبەتمەندن بە گرنگیدان بە تەندروستی ئاژەڵان.

- خواردنی سەگی سەنیمەید:

سەنیمەیدی تایبەت بە هەستیاریی:

بۆ ئەو سەگانە دروستکراوە کە پێستیان هەستیارە یان هەستیاری خۆراکیان هەیە، پێکهاتەکانی بە وردی هەڵبژێردراون بۆ کەمکردنەوەی کاردانەوەی حەساسیەت و پاڵپشتی تەندروستی پێست

سەنیمەیدی تایبەت بە کەمکردنەوەی کێش:

دروستکراوە بۆ پارێزگاریکردن لە کێشێکی تەندروست و کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی چەوری و کالۆری وە هەروەها پاڵپشتیکردنی دابەزاندنی کێش

سەنیمەید بۆ تەندروستی ددانەکان:

تەندروستی ددان لە سەگدا بەرەوپێش دەبات، بە پێکهاتەیەکی تایبەت کە یارمەتی کەمکردنەوەی کۆبوونەوەی کلس دەدات بۆ تەندروستییەکی باشتری ددان و پووک

- خواردنی پشیلەی سەنیمەید:

سەنیمەیدی کەم هەستیاری:

گونجاوە بۆ ئەو پشیلانەی کە هەستیاری خۆراکیان هەیە، دروستکراوە بۆ کەمکردنەوەی کاردانەوەی حەساسیەت و بەرەوپێشبردنی تەندروستی هەرس

سەنیمەیدی خۆپارێزی:

پاڵپشتی تەندروستی بۆری میز دەکات لە پشیلەدا، لەگەڵ پێکهاتەیەکی هاوسەنگ بۆ یارمەتیدانی ڕێگریکردن لە دروستبوونی کریستاڵ و بەردی جۆگەی میزەڕۆ

سەنیمەید بۆ تەندروستی ددانەکان:

: پاک و خاوێنی ددان لە پشیلەدا بەرەوپێش دەبات، لەگەڵ پێکهاتەیەکی تایبەت کە یارمەتی کەمکردنەوەی کۆبوونەوەی کلس دەدات بۆ تەندروستتربوونی ددان و پووک

ئامانجی ئێمە

ئامانج

ئامانجی کۆمپانیا بۆ داهاتوو بریتیە لە بەرەوپێش چوون و زیادکردنی ژمارەی بەرهەمەکانمان، تاکو بتوانین زۆرترین خزمەت بە خەڵکی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتیش بکەین، چونکە ئێمە بازرگانی تەنیا وەک سەرچاوەی داهات نابینین، بەڵکو ڕێگایەکیشە بۆ بەرەوپێشبردن و خزمەتکردن بە ئەوانی دیکە.

ئەرک

کۆمپانیای عەلی سەعید کار دەکات لەپێناو متمانە و خزمەتکردنی کڕیاران بە بەرهەمی کوالێتیی بەرز و گێڕانی ڕۆڵێکی کارا لە ئابووری وڵات و جیهاندا، چونکە پێمان وایە، ئەوە متمانە و ناوبانگێکی باشە کە تا سەر دەمێنێتەوە.

ژیاننامەی دامەزرێنەر

عەلی سەعيد محەمەد عەلی خاوەن و دامەزرێنەری کۆمپانیای عەلی سەعید، ساڵی ١٩٦٦ لە یەکێک لە گوندەکانی دەوروبەری شاری سلێمانی لەدایکبووە بە ناوی گەڵاڵە لە سنوری شارباژێر و هەر لە تەمەنێکی کەمی منداڵییەوە دەستی داوەتە کارکردن و هەوڵیداوە لەسەر پێی خۆی بووەستێت. چیرۆکی بازرگانییەکەی بە قوماش دەستی پێکردوە لە ناوخۆی ئێراقدا بۆ ماوەیەکی درێژ . پاشان بووە بە بریکاری شەریکاتی بیانی لە ( چا )ییدا لە بازاڕەکانی ئێراق و ئێراندا و لە ئێستادا بازنەی کارەکانی گەورەتر کردووە بۆ بازرگانیی کەرەستەی خۆراکی و خاوەنی چەند بڕاندێکی تایبەت بە کۆمپانیاکەیەتی، لەوانە، هدهد و شیفا و عەلی. عەلی سەعید بڕیاریداوە هەمیشە لە کار و خزمەتەکانی بەردەوام بێت، بەو هیوایەی بە پێشكەشكردنی بەرهەمی کوالێتیی بەرز، دەستێکی لە بەرەوپێشچوونی ئابووری وڵاتدا هەبێت و زۆرترین هەلی کار بۆ گەنجانی وڵات دابین بکات.