ڕەچەتە
سەرەتا برنجەکە بشۆرێتەوە، دواتر لە مەنجەڵێکدا ڕۆن و پیازەکە بقرچێنە تا پیازەکە کەمێک ئاڵ دەبێت.
برنج و مێووژ و گازۆ و ئاو و خوێ و ئاڵەتەکەی تێکەڵبکە، تا ئاوەکەی هەڵدەچنێت جێیبهێڵە.
دوای هەڵچنینی ئاوەکە، گڕی ئاگرەکە کز بکە و بادەمەکەی تێبکە، سەری داپۆشە تا برنجەکە بە جوانی دەکوڵێت.
لە کۆتاییدا بە گەرمی لەگەڵ شلە و سەوزەوات پێشکەشی بکە.