شۆربای برنج بە سنگی مریشک

شۆربا یەکێکە لە خواردنە سەرەکییەکان کە لە ژەمی ئێواران لە مانگی ڕەمەزاندا دەخورێت، هۆکارێکە بۆ پێدانی وزە بە لەش و شێدارکردنەوەی جەستە. لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنی شۆربای برنج بە سنگی مریشک دەخەینە ڕوو:

پێداویستییەکان

  • سێ کوپ ئاو
  • پارچەیەک سنگی مریشکی وردکراو
  • نیو کوپ تەڕەپیازی جنراو
  • سەلکێک پیازی جنراو
  • یەک گێزەری جنراو
  • دەسکێک کەرەوزی وردکراو
  • یەک ماجی
  • خوێ بەپێی پێویست
  • کەوچکێکی بچوک ئاڵەتی ڕەش
  • نیو کوپ برنج
  • دوو کوپ ئاوی مریشک
  • نیو کەوچکی بچوک بیبەری تون
  • مەعدەنوس بۆ ڕازاندنەوەی
  • زەیت

ڕەچەتە

پیازەکە لەناو کەمێک ڕۆندا سوربکەرەوە، ئاوەکەی تێبکە و لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دایبنێ.
تەڕەپیاز و کەرەوز و سنگی مریشک و گێزەرەکەی تێکەڵبکە لەگەڵ ماجی، تێکی بدە و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک لەسەر ئاگر جێیبهێڵە.
برنجەکە بشۆرێتەوە و تێکەڵ بە کەرەستەکانی تر بکرێت، بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لەسەر ئاگربێت.
ئاوی مریشکەکە و خوێ و بیبەر و ئاڵەتی ڕەشی تێبکرێت و ئاگرەکە کزبکرێت.
لەدوای ٢٠ خولەک لەسەر ئاگر دابگیرێت و بە مەعدەنوس بڕازێنرێتەوە و بە گەرمی پێشکەش بکرێت.