محەلەبی بەبرنج

محەلەبی یەکێکە لە جۆرە باوەکانی شیرینی کە زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکەن، هەروەها دەتوانن بە جۆرەها شێوە و کەرەستەی جیاواز ئامادەی بکەن. لێرەدا شێوازی ئامادەکردنی محەلەبی بە برنج دەخەینە ڕوو کە شێوازێکی جیاوازی محەلەبیی

پێداویستییەکان

  • نیو کوپ برنجی هاڕراو (ئاردی برنج)
  • چوار کوپ شیر
  •  نیو کوپ شەکر
  • یەك کەوچك ڤانێلا

ڕەچەتە

چوار کوپ شیرەکە لەگەڵ ئاردی برنجەکە و ڤانێلا و شەکرەکە تێکەڵ بکە و بیکەرە سەر ئاگر، بۆ ماوەی ١٠ خولەك تا دەکوڵێت.
ئینجا بیکەرە ناو چەند دەفرێکەوە کە تایبەت بێت بە فڕن، دواتر بیکەرە فڕنەوە و بە پلەی گەرمی ١٨٠ پلەی سەدی بیانبرژێنە.
پاش ٢٠ خولەك دەفرەکان دەربهێنە و دایانبنێ تا ساردەبنەوە.
بیانکەرە ناو ساردەکەرەوە تا بە تەواوی سارد دەبن و لەگەڵ شیرینی یان فستق و گوێزدا پێشکەشی بکە.