کوبەى برنج

کوبەی برنج جۆرك خواردنی سوورکراوەیە کە دەتوانن بە ئاسانی لەماڵەوە دروستی بکەن و چێژی لێوەربگرن، دەکرێت بە گۆشتی مریشك تاخود بە گۆشتی سووریش دروست بکرێت.

پێداویستییەکان

  • چوار پەرداخ برنــج
  • خوێ بە پێی پێویست
  • زەردەچەوە
  • بادەم و کشمیش
  • قیمە
  • ئاو

ڕەچەتە

چوارپەرداخ برنج لێبنێ بەبێ ڕۆن واتە ئاو و خوێیەکە بخەرە سەر ئاگر و برنجەکەی تێبکە، چوار پەرداخ برنج بۆ شەش پەرداخ ئاو.
دەبێت برنجێکی بڵ دەربچێت، لە کاتی لێناندا زەردەچەوە دەکرێتە برنجەکەوە بۆ ئەوەی ڕەنگی زەرد بێت، پاشان برنجەکە کەمێک بشێلە، بەڵام زۆر مەیشێلە چونکە دواتر یەک ناگرێت، پاشان قیمەکەی بۆ ئامادە بکە ( قیمە و کشمیش و بادامەکە سووربکەوەرەوە).
دواتر برنجەکە بەش بەش بکە لەناو لەپی دەستت هەر بەشە و کەمێک قوڵی بکە و قیــمەکەی تێ بکە بەمەش کوبەکە ئامادە دەبێت.
کوبەکە بکەرە ناو زەردێنەی هێلکە تا تەڕدەبێت، پاشان بیکەرە ڕۆنەوە تا سوور دەبێتەوە و دواتر پێشکەشی بکە.