ڕەچەتە
سەرەتا زەیتەکە دەخرێتە ناو مەنجەڵەکە و پیازەکەی تێدەکرێت، دوای ئاڵبوونی پیازەکە سنگی مریشکەکەی تێدەکرێت.
بەهاراتەکانی تێکەڵ دەکرێت و تێکدەدرێن تا کەمێک ئاڵدەبێت.
ئاوی تێدەکرێت و وازی لێدەهێنرێت تاکو کەمێک دەکوڵێت، دواتر نۆک و برنجەکەی تێدەکرێت.
لەدوای هەڵچنینی ئاوەکەی دووبارە تێکدەدرێتەوە و سەری دادەپۆشرێت و گڕی ئاگرەکەی بۆ کز دەکرێت.
لەدوای کوڵانی دادەگیرێت و پێشکەش دەکرێت، ئەوانەی ئارەزووی دەکەن برنجەکە هەر بە ڕەنگەکەی خۆی بمێنێتەوە دەتوانن زەردەچەوەی تێنەکەن.