برنج بە گازۆ

برنج یەکێکە لەو خواردنانەی لە زۆربەی ژەمە سەرەکییەکاندا هەیە و بە چەندین شێوازی جیاواز ئامادە دەکرێت. لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنی برنج بە گازۆ خراوەتەڕوو:

پێداویستییەکان

  • قاپێک برنج
  • سەلکێکی بچووک پیازی جنراو
  • ڕۆن
  • دوو قاپ ئاو یاخود ئاوی مریشک
  • خوێ بەپێی پێویست
  • نیو کەوچک ئاڵەتی ڕەش
  • نیو کوپ بادەمی لەتکراو
  • دوو کەوچکی گەورە مێووژ
  • نیو کوپ گازۆ

ڕەچەتە

سەرەتا برنجەکە بشۆرێتەوە، دواتر لە مەنجەڵێکدا ڕۆن و پیازەکە بقرچێنە تا پیازەکە کەمێک ئاڵ دەبێت.
برنج و مێووژ و گازۆ و ئاو و خوێ و ئاڵەتەکەی تێکەڵبکە، تا ئاوەکەی هەڵدەچنێت جێیبهێڵە.
دوای هەڵچنینی ئاوەکە، گڕی ئاگرەکە کز بکە و بادەمەکەی تێبکە، سەری داپۆشە تا برنجەکە بە جوانی دەکوڵێت.
لە کۆتاییدا بە گەرمی لەگەڵ شلە و سەوزەوات پێشکەشی بکە.