ڕەچەتە
سەرەتا برنجەکە دەشۆرینەوە، لە مەنجەڵێکدا کەرە و زەیتەکە دەقرچێنین، دواتر زەعفەران و خوێ و بیبەر و ئاوەکەی تێدەکەیت.
دوای دوو خولەک برنجەکەی تێدەکەین و وازیلێدەهێنین تا ئاوەکەی هەڵدەچنێت، پاشان دەیشێوێنین و ئاگرەکەی کز دەکەین و سەری دادەپۆشین تا بەجوانی دەکوڵێت.
دەتوانرێت گوێز و بادەم و کشمیشەکە بەجیا بۆی سوربکرێتەوە وەکو رازاندنەوە لەسەر برنجەکە دابنرێت، یان دوای ئەوەی برنجەکە ئاوەکەی هەڵچنی بادەم و گوێز و کشمیشەکە بکرێتە برنجەکەوە و پێکەوە بکوڵێن.
لەکۆتاییدا بە گەرمی لەگەڵ سەوزە و فاسۆلیا یان هەر شلەیەکیتر پێشکەشدەکرێت.