برنج بە پاقلە و شویت

شێوازی ئامادەکردنی برنج جۆراوجۆرە و هەریەکەیان تام و سودی تایبەت بەخۆی هەیە، لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنی برج بە پاقلە و شویت دەخەینە ڕوو:

پێداویستییەکان

  • کیلۆیەک برنج
  • دوو دەسک شویتی جنراو
  • نیو کیلۆ پاقلەی دەنک سەوز
  • سنگی مریشک یان گۆشتی سور
  • خوێ بەپێی پێویست
  • ڕۆن
  • ئاوی کوڵاو

ڕەچەتە

سەرەتا پاقلەکە بەرگەکەی لێدەکرێتەوە و برنجەکەش بۆ ماوەیەکی کورت دەخوسێنرێت لە ئاودا
ڕۆنەکە دەکرێتە تاوەیەکەوە و پاقلە و شویتەکەی تێدەکرێت و پێکەوە سور دەکرێنەوە.
ئاو بەپێی پێویست دەکرێتە ناوی، دوای ماوەیەک کوڵانی برنجەکەی تێدەکرێت لەگەڵ خوێ.
دوای هەڵچنینی ئاوەکەی ئاگرەکە کز بکە و سەری داپۆشە.
گۆشتەکە یان سنگی مریشکەکە بە جیا بکوڵێنە و دواتر کەمێک سوری بکەرەوە و لە سەر خواردنەکە دایبنێ.
یان دەتوانیت بە شێوەی چین چین پاقلە و شویتەکەی تێکەڵبکەیت، ئەویش سەرەتا پاقلە و شویتەکە سوربکرێتەوە، دواتر برنجەکە بکوڵێنرێت، پاشان چینێک پاقلە و شویتەکە و چینێک برنجەکە لە مەنجەڵەکەدا دابنرێت و سەری داپۆشرێت، لەسەر ئاگرێکی کز بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەری بێت.