برنج بە پەنیری پارمیزان

برنج یەکێکە لە خۆراکە سەرەکییەکان و زۆربەی خەڵکی ئارەزوو دەکەن لە ژەمەکانی خۆراکیاندا هەبێت، بە چەندین شێوازی جیاواز ئامادە دەکرێت، لێرەدا ئاماژە بە ئامادەکردنەکەی دەکەین لەگەڵ پەنیری پارمیزان.

پێداویستییەکان

  • دوو کوپ برنجی دەنک درێژ
  • دوو کوپ و نیو ئاوی مریشک
  • پەنیری پارمیزان بە وردکراوی
  • کەرەوزی جنراو بۆ ڕازاندنەوەی
  • زەیت
  • خوێ
  • کەوچکێک دۆشاوی تەماتە
  • کەوچکێک مەعدەنوسی وشککراوە

ڕەچەتە

سەرەتا زەیتەکە لە مەنجەڵێکدا گەرم دەکرێت، لەوکاتەشدا برنجەکە دەشۆرێتەوە یان پێشتر خوسابێت.
برنج و ئاوی مریشک و خوێ و دۆشاوی تەماتە و مەعدەنوسەکەی تێدەکرێت و بە جوانی تێکدەدرێت.
دوای ١٥ خولەک لە هەڵچنینی ئاوەکەی پەنیری پارمیزانەکەی تێدەکرێت و دووبارە تێکدەدرێتەوە و سەری دادەپۆشرێت.
کاتێک برنجەکە کوڵا دەکرێتە دەفرێکەوە “بەربەلەم” و بە کەرەوزە جنراوەکە دەڕازێنرێتەوە و لەگەڵ شلە پێشکەش دەکرێت.
تێبینی: دەتوانرێت سنگی مریشکی بۆ سوربکرێتەوە و بۆ برنجەکەی زیاد بکرێت یان بە سادەیی ئامادە بکرێت.