برنج بە ڕووبەهەنار

برنج بە ڕووبەهەنار تامێکی خۆشی هەیە و بەشێک لە خەڵکی حەز بە خواردنی دەکەن، لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنەکەی دەخەینە ڕوو:

پێداویستییەکان

  • مریشکێک
  • دوو پەرداخ برنج
  • ڕووبەهەنار
  • خوێ بەپێی پێویست
  • دوو پەرداخ ئاو
  • زەیت
  • کشمیش و بادەم و گۆشتی سورەکراو بۆ ڕازاندنەوەی
  •  لەتکە نۆک بەپێی ئارەزوو

ڕەچەتە

سەرەتا برنجەکە کەمێک لەتکەنۆکی تێبکە و بۆماوەی نیو کاتژمێر بیخوسێنە، دواتر بڕێک ڕۆن لەگەڵ پیاز لەناو مەنجەڵێکدا بقرچێتە و دوو پەرداخ ئاو و خوێکەی تێبکە، پاشان ڕووبەهەنارەکە بخەرە ناو ئاو و زەیتەکەوە تا کەمێک دەکوڵێن.
برنجەکەی تێبکە و لەسەر ئاگرێکی مامناوەند جێیبهێڵە تا ئاوەکەی هەڵدەچنێت، ئاگرەکەی بۆ کز بکە و سەری مەنجەڵەکە داپۆشە، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر جێیبهێڵە بەڵام لەو ماوەدا دووجار تێکی بدە.
لەکۆتایدا بە گۆشت “گۆشتی سور یان مریشک” و کشمیش و بادەمی سورکراوە بیڕازێنەوە و پێشکەشی بکە.